ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس ماڵئاوایی لە پاڵەوانێکی جیهان دەکات

ئێستا رابیۆ بێ یانەیە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس و ئادریێن رابیۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست رێکنەکەوتن و ئێستا یاریزانە فەڕەنسییەکە بێ یانەیە.

رابیۆ لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد، لەو ساتەوە سکودێتۆ، دوو جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

رابیۆ 212 یاری لەگەڵ یوڤێنتوس کردووە و لە پلەی پێنجەمی ئەو یاریزانە فەڕەنسییانە دێت، کە زۆرترین یارییان بۆ یوڤێنتوس کردووە.

لە بەیاننامەکەی یوڤێنتوسدا هاتووە

ئادریێن یەکێکبوو لە یاریزانە یەکلاییکەرەوەکانی یانەکەمان، بە تایبەت کاتێک بێ تۆپ دەبوو. هەرگیز قسە لەسەر هەڵسەنگاندنی نەکراوە، لە چەند وەرزی رابردوودا، یارمەتییەکی زۆری بەرەوپێشچوونی هێڵی پێشەوەی یانەکەیدا. سوپاس بۆ هەموو شتێک، هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازین.

 

ئێستا رابیۆ بێ یانەیە، راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی لە بەریتانیا، باس لە گرنگیپێدانی لەلایەن چەند یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە.

رابیۆ پێشتر یاری بۆ یانەکانی پاریس سانجێرمان و تۆلوز کردووە و لە ساڵی 2016ەوە یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button