بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

حەمە ئیتۆ بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا: نەورۆزم جێهێشتووە و دەچمە یانەیەکی گەورەی بەغدا

حەمە ئیتۆ لەگەڵ یانەیەکی جەماوەری رێککەوتووە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سامی، ناسراو بە حەمە ئیتۆ جێهێشتنی ریزەکانی یانەی نەورۆز پشتڕاستدەکاتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا پێشتر نزیکبوونەوەی حەمە ئیتۆی لە یانەی قوە جەوییە بڵاوکردبووەوە. ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا تایبەتدا، حەمە ئیتۆ رێککەوتنی لەگەڵ جەوییە دووپاتکردەوە

لەگەڵ قوە جەوییە گەیشتوومەتە رێککەوتنی کۆتایی و لەم یەک دوو رۆژەدا، گرێبەستەکەم واژۆ دەکەم و دەبمە یاریزانی جەوییە.

لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەکانی زەوڕا، شوڕتە، زاخۆ و قوە جەوییە لە نزیکەوە چاودێری حەمە ئیتۆییان کرد و تەنانەت گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵدا کردبوو، بەڵام یاریزانەکەی نەورۆز لە کۆتاییدا جەوییەی هەڵبژارد.

حەمە ئیتۆ لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 28 یاریدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا شەش گۆڵی کرد (سێ لێدانی سزا). ئەستێرە کەرکووکییەکە پێشتر یاری بۆ یانەکانی جەوییە، کەرکووک، هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button