ئینگلتەراگرنگترین

تاوەکو ئێستا چێڵسی مووچە بە گراهام پۆتەر دەدات

پۆتەر 'بندیوارە'

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە زیاتر لە ساڵێکە گراهام پۆتەر لە پۆستەکەی لە ستامفۆرد بریج دوورخراوەتەوە، کەچی چێڵسی تاوەکو ئێستا مانگانە مووچەی پێدەدات.

پۆتەر لە ئەپریل/نیسانی ساڵی 2023 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی مانگانە بڕی 200 هەزار پاوەند بە پۆتەر دەدات و تاوەکو ئۆکتۆبەر/تشترینی یەکەمی ئەمساڵ پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

چێڵسی لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2022 گراهام پۆتەری کردە راهێنەر، دوای دوورخستنەوەی تۆماس توخێل لە پۆستەکەی. ئەوکاتە چێڵسی بڕی 21 ملیۆن پاوەندی لە پێناوی گواستنەوەی گراهام پۆتەر لە برایتنەوە خەرجکرد.

پۆتەر گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆکرد، بەڵام دوای حەوت مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان، پێویستە چێڵسی بۆ ماوەی 18 مانگ مووچە بە پۆتەر بدات.

تاوەکو گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی بەسەردەچێت، پۆتەر نزیکەی یەک ملیۆن پاوەندی دیکە لە یانە لەندەنییەکە وەردەگرێت، بەبێ ئەوەی هیچ کارێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button