ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

یاریزانێک خەونی کالافیۆری بۆ پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵ لەبار دەبات

کالافیۆری بووەتە قوربانی

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری لە بۆڵۆنیاوە بۆ ئارسیناڵ وەستا.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ و بۆڵۆنیا لەسەر بەهای گواستنەوەی کالافیۆری نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی گواستنەوەی کالافیۆری بۆ لەندەن پەیوەست بە جەیکوب کیڤیۆر، چونکە ئارسیناڵ دەیەوێت یاریزانە پۆڵەندییەکە بفرۆشێت و پارەکە لە گواستنەوەی کالافیۆری بەکاربهێنێت.

کیڤیۆر چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەری گەورە لە یانەکانی ئیتاڵیا دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکراوە.

بۆڵۆنیا داوای بڕی 46 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە کالافیۆری دەکات و ئارسیناڵیش ئامادەنییە زیاتر لە 37 ملیۆن پاوەند بۆ یاریزانە ئیتاڵییەکە خەرج بکات.

هەرچەندە بۆڵۆنیا گەیشتووەتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام کالافیۆری دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەوە بکات، تایبەت دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یۆرۆی رابردوودا.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، بۆڵۆنیا ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکانی یوڤێنتوس و یانەکانی دیکەی ئیتاڵیا لەبارەی کالافیۆری بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button