پاریس سانجێرمان گڕێبەستی هاوڕێیەکەی ئێمباپێ نوێ دەکاتەوە
یاریگا –
سەرەڕای گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید، ئەشرەف حەکیمی بڕیاری جێهێشتنی پاریس سانجێرمانی نەداوە و دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکە نوێ بکاتەوە.
پەیوەندی نێوان ئەم دوو یاریزانە لە پاریس سانجێرمان زۆر ناسراو بوو و ئەگەری ئەوە هەبوو ئەگەر ئێمباپێ بگوازرێتەوە بۆ ریال مەدرید، ئەوا حەکیمیش بڕیاری گەڕانەوە بۆ پایتەختی ئیسپانیا دەدات.
تەنانەت لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی حەکیمی بۆ ریال مەدرید بڵاوبووەوە.
بەڵام بەگوێڕەی راپۆرتی لۆ پاریزیان، یاریزانەکە بڕیاریداوە دوای ئەو دانوستانانەی کە کراوە، گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات. گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا ساڵی 2026 هەیە، لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی جیابوونەوە رەتدەکاتەوە، ئامادەیی خۆی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی راگەیاند.
حەکیمی وەرزی رابردوو پارچەیەکی گرنگ بوو بۆ پاریس سانجێرمان، هەروەها لە نیوەی یەکەمی وەرزدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و گەڕانەوەی بۆ پاریس، هەوڵیدا تا رادەیەک ئەم فۆرمە دووبارە بکاتەوە. حەکیمی لەم هاوینەدا پاڵەوانێتیەکی گرنگی لە پێشە و وەک یەکێک لە سێ یاریزانی مەغریبی بەئەزموون بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات.