ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵەوانێکی جیهان پەیوەندی بە کۆمۆ دەکات

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە ئەزموونێکی زۆری لە ئیتاڵیا هەیە

Yariga App

یاریگا –

پێپێ رێینا، گۆڵپارێزی پێشووی یانەکانی لیڤەرپوول و ریال مەدرید، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵی واژۆکرد.

کۆمۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، رێینا گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 واژۆکرد و سبەی بەشداری مەشقەکان دەکات.

رێینا پێشتر یاری بۆ یانەکانی بارسێلۆنا، ڤیاڕیال، لیڤەرپوول، ناپۆلی، بایرن میونشن، ئەیسی میلان، ئاستۆن ڤیلا و لازیۆ کردووە.

سێسک فابرێگاس، راهێنەری کۆمۆ لەبارەی پەیوەندیکردنی رێینا دەڵێت

خۆشحاڵین ئەمڕۆ پێپێ پەیوەندی بە یانەکەی ئێمەوە کرد. یەکێکە لە گۆڵپارێزە گەورەکان و ئەزموونێکی نێودەوڵەتی زۆری هەیە. دڵنیام دەتوانێت لە چەندین رووی جیاوازەوە یارمەتی کۆمۆ بدات.

رێینا بە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ زۆر دڵخۆشە

لێرەم تاوەکو بەشداری لەم پڕۆژە جوانە بکەم. ئەم خێزانە ساڵانە گەورە دەبێت و جارێکی دیکە گەڕامەوە ئەو خولەی پڕە لە رکابەری. بە هەموو شێوەیەک دەمەوێت یارمەتی ئەم یانەیە بدەم.

کۆمۆ وەرزی رابردوو نازناوی سێریا بی بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو بەشداری سێریا ئەی دەکات.

رێینا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزانی مێژووی پرێمەرلیگ و سێجار وەک باشترین گۆڵپارێزی خولەکە دەستنیشئنکراوە.

رێینا 36 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و بەشداری لە بردنەوەی نازناوەکانی یۆرۆی 2008 و 2012 کردووە، هەروەها لەگەڵ ئیسپانیا مۆندیالی 2010ی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button