بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستان

🎥 | هاندەرانی مارسیلیا پێشوازی لە گرینوود دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مەیسن گرینوود گەیشتە مارسیلیا و هاندەرانی یانە فەرەنسییەکە پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەن.

بۆ گواستنەوەی گرینوود، مارسیلیا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی 5 وەرز و تا هاوینی 2029 درێسی یانە فەرەنسییەکە دەپۆشێت.

بۆ پەیوەندیکردن بە یانە نوێیەکەی، یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە بەرەو فەرەنسا گەشتی کردووە و لەلایەن هاندەرانی مارسیلیا بە یاریی ئاگرین و گۆرانی گوتنەوە پێشوازی لێدەکرێت.

مەیسن ئەمڕۆ پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات، دواتریش بە هاندەران و میدیاکان دەناسێندرێت.

لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە، مارسیلیا بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە مانچێستەر یونایتد دەدات، بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە لە داهاتوو مارسیلیا یاریزانەکە بە هەر یانەیەک بفرۆشێت %30 پارەکە بۆ شەیتانە سوورەکان دەبێت.

گرینوود وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ خێتافی ئیسپانی کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 36 یاریی کرد، 10 گۆڵی کرد و 6 گۆڵیشی دروستکرد. ناویشی لە باشترین پێکهاتەی وەرزی 2023/14ـی لالیگا هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button