ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەکاری بۆ ناساندنی لێ نۆرماند دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی رۆبن لێ نۆرماندی یەکلایی کردووەتەوە و ئامادەکاری بۆ ناساندنی دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرقاڵی ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییەکانە تاکو لێ نۆرماندی ئیسپانی وەک یاریزانی نوێی یانەکەی بناسێنێت.

دوو هەفتە لەمەوبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ ریال سۆسیداد گەیشتە رێککەوتن، رۆبن لێ نۆرماند بەرگریکاری لاوی ئیسپانی بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە دەکات.

بەرگریکارە تەمەن 27 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان 221 یاری بۆ سۆسیداد کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیاشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری 17 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و نەیشنزلیگی لەگەڵ ماتادۆر بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button