دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نەسڕ نەیتوانی ئەستێرەیەکی پۆڵەندا بگوازێتەوە و شەڕە لەسەر ئۆسیمین

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا لە ئەستێرەیەکی بەلجیکا نزیکبووەتەوە، یۆرگن کڵۆپ باسی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات و پێپ گواردیۆلا داهاتووی دیارنییە…

ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەرتن لە ئاستۆن ڤیلا نزیکبووەتەوە، لەم هەفتەیە پڕۆسەکە کۆتاییدێت – سکای سپۆرتس

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول نایەوێت ببێتە راهێنەری ئینگلتەرا – سکای سپۆرتس

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەیەوێت پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی – ئیندێپێندێنت

ئەینج پۆستێکۆگلو، راهێنەری تۆتنهامیش بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی ساوسگەیت – تێلێگراف

نەسڕ لە گواستنەوەی ڤۆسیێچ چێزنی، گۆڵپارێزی یوڤێنتوس شکستیهێنا – ئاتلێتیک

پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی زیادکردووە و چێڵسیش لەسەرهێڵە – تۆک سپۆرت

لیڤەرپوول لە کێبڕکێی گواستنەوەی لێنی یۆرۆ کشابووەوە، چونکە پێی وابوو یاریزانەکە تەنیا ریال مەدریدی دەوێت، کەچی ئێستا لە مانچێستەر یونایتد نزیکە – میرەر

بیرمینگهام سیتی گرنگی بە لۆوی باری، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا داوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وێستهام کێبڕکێی گواستنەوەی ریس نێڵسن، هێرشبەری ئارسیناڵی بردەوە و بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند دەیگوازێتەوە – تۆک سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button