دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

راکیتیچ سعودیە جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی کتوپڕدا و بە یوتێرنێکی گەورە ئیڤان راکیتیچ سعودیە جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا.

ئەستێرە کرواتیەکە دوای 20 ساڵ لە کاروانی پیشەگەرێتی لە ئەوروپا، زستانی رابردوو لە سێڤییاوە روویکردە یانەی شەبابی سعودی، بەڵام وا دیارە ئەو ماوەیەی بەس بووە بۆ هەڵسەنگاندنی ژینگە نوێیەکەی.

زانیارییەکە کە تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بە پشتبەستن بە سەرچاوە سعوودیەکان بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە دەکات راکیتیچ خۆی لە داخوازییەکی کتوپڕدا یانەی شەبابی ئاگەدارکردووەتەوە لە بڕیارەکەی.

لەو ماوەیەی لەگەڵ شەباب، یاریزانە 36 ساڵانەکە 8 یاری بەشداربووە، گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button