دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پاڵمەر لە هەوڵدایە بۆ رازیکردنی یاریزانێکی ئینگلیزی بەرەو چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

کۆڵ پاڵمە هەوڵەکانی خۆی چڕکردووەتەوە بۆ قایلکردنی یاریزانێکی هاوتیمی لە ئینگلتەرا تا تا بیگوازێتەوە چێڵسی.

دیارە پاڵمەر لە یارییەکانی یۆرۆ باشتر لە توانا گۆڵکارییەکەی ئۆلی واتکینس تێگەیشتووە، هەربۆیە بە گوێرەی زانیارییەکانی Football Insider، هەوڵی رازیکردنی هاوتیمەکەی داوە تا ئەم هاوینە ئەستۆن ڤیلا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە بلووزەوە بکات.

واتکینسی تەمەن 28 ساڵ لە 3 بەشداریکردنی لە یۆرۆ توانی گۆڵێکی زێڕین بکات بە ئەسیستی پاڵمەر لە خولەکی 90ی یاری پێش کۆتایی بەرانبەر هۆڵەندا کاتێک هەردوو یاریزان تازە وەک یەدەک خرابوونە یارییەکەوە. ئەوەیش چاوەکانی بۆ لای خۆی راکێشت.

وەرزی رابردوویش لە خولی ئینگلیزی لە 37 یاریدا توانی 19 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 13 ئەسیست. ناوبراو کۆڵەگەیەکی سەرەکی تیمەکەی ئونای ئێمری بوو لە گەیاندنی یانەکە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button