یاریی پلەی ئۆفی قاسم و نەفتی بەسڕە گۆڕانکاری بە سەردا هات
یاریگا-
لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند یاری پلەی ئۆفی نێوان قاسم و نەفتی بەسڕە گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە.
کەمێک لە مەوبەر لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند یاری پلەی ئۆفی نێوان قاسمی خاوەن ریزبەندی حەڤدەم و نەفتی بەسڕەی خاوەن ریزبەندی هەژدەم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق رۆژی شەممە ( 20ـی تەممووز / یۆلیۆی 2024) کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە لە یاریگای دهۆک بەڕێوە دەچێت.
هەروەها گۆڕانکاری لە سەر شێوازی یارییەکەش کراوە بە جۆرێک هەر دوو تیپ ئەگەر لە کاتی ئاسایی 90خولەکی یارییەکە یەکسان بن ئەوا پەنا دەبرێتە بەر دوو گێمی زیاد کراو، ئەگەر لە کاتی زیاد کراویش یەکسان بن ئەوا بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە پەنا نابرێتە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە بەڵکو دەگەڕێنەوە سەر ریزبەندی هەر دوو یانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و بەمەش قاسم کە لە ریزبەندی حەڤدەم دێت بە براوەی یارییەکە دەستنیشان دەکرێت.
دۆڕاوی ئەم یارییەش چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و رومادی دەکات بۆ ئەوەی تیپی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024/2025 دیاری بکرێت.