بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت؛ ئیبراهیم غازی گفتوگۆکانی لەگەڵ قوە جەوییە راگرتووە و لە یانەیەکی گەورە نزیکە

لە دوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی نێوان ئیبراهیم غازی، ئەستێرەی کوردی یانەی حدوود لەگەڵ قوە جەوییە هەرەسی هێنا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیبراهیم غازی، لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی نێوان یاریزانەکەی دەڤەری باڵەکایەتی و قوە جەوییە دەستیپێکردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا لەسەر چەند پرسێک نەگەیشتنە رێککەوتن و ئێستا گفتوگۆکان راگیراون.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئیبراهیم غازی بۆ وەرزی داهاتوو لە حدوود نامێنێتەوە.

یانەکانی نەورۆز، زاخۆ، هەولێر، زەوڕا و نەجەف لەگەڵ ئیبراهیم غازی لەسەرهێڵن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ نزیکبوونەوەی لە یانەیەکی دیاریکراو نییە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئیبراهیم غازی زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە زەوڕا بکات، بەڵام لەپڕ قوە جەوییە هاتەسەرهێڵ و پڕۆسەی گواستنەوەی بۆ زەوڕای پەکخست، ئێستاش گفتوگۆکان لەگەڵ قوە جەوییە هەرەسییان هێناوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، لە دوو رۆژی داهاتوودا، ئیبراهیم غازی یانەی داهاتووی دەستنیشان دەکات.

ئیبراهیم غازی پێشتر لە ریزی یانەکانی هەڵۆ و نەورۆز و دهۆک یاریی کردووە و لە وەرزی رابردوودا 18 گۆڵی (حەوت پێناڵتی) بۆ حدوود لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد و لە پلەی سێیەمی گۆڵکاراندا هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button