تایبەت؛ حەمە ئیتۆ و شێرکۆ کەریم پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی عێراق دەکەن
رێککەوتنی زارەکی کراوە
یاریگا –
یانەی قوە جەوییە دوو ئەستێرەی یانەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی رایدەگەیەنێت.
سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی قوە جەوییە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، هەڵۆکانی بەغدا لەگەڵ محەمەد سامی ‘حەمە ئیتۆ’ ئەستێرەی یانەی نەورۆز رێککەوتووە و سبەی پێنجشەممە گرێبەستەکە بە فەرمی رادەگەیێندرێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، قوە جەوییە گفتوگۆکانی لەگەڵ شێرکۆ کەریم، کاپتنی یانەی هەولێر دەستپێکردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، رێککەوتنی کۆنکرێتی لەگەڵ شێرکۆ کەریم واژۆ دەکەن، چونکە گفتوگۆکان زۆر بەرەوپێشچوون و رێککەوتنی زارەکی لە نێوان یانەکە و شێرکۆ کەریمدا هەیە.
حەمە ئیتۆ لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 28 یاریدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا شەش گۆڵی کرد (سێ لێدانی سزا)، لەلایەکی دیکەوە، شێرکۆ کەریم 9 گۆڵ لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کرد.
قوە جەوییە بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ، پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا، بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ شوڕتەی پاڵەوان.