ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی لوكا مۆدریچی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ كردەوە.

ماڵپەری فەرمی ریال مەدرید بە شێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی لوكا مۆدریچی تا وەكو ساڵی 2025 راگەیاند.


مۆدریچ لە هاوینی ساڵی 2012 لە تۆتنهامی ئینگلیزیەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

لۆكیتا بەدرێسی ریال مەدریدەوە بەشداری لە 534 یاری كردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات.

هەروەها توانیویەتی 26 نازناو لەگەل یانە شاهانەكە بباتەوە لە نێویاندا شەس نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگا.

لە دوای رۆیشتنی ناچۆ بۆ وەرزی نوێ بە فەرمی مۆدریچ كاپتنی ریال مەدرید دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button