ئاسیا

هاری کیوڵ لە ژاپۆنیش سەرکەوتوو نەبوو

Yariga App

یاریگا –

هاری کیوڵ ئەستێرەی مێژوویی ئوستراڵیا لە راهێنەرایەتی یۆکۆهاما مارینۆس لە ژاپۆن دەرکرا.

کیوڵ تەنها حەوت مانگە راهێنەرایەتی یۆکۆهاما دەکات و جێگەی کێڤن مەسکاتی هاونیشتیمانی گرتەوە. هەرچەندە توانی ئەو یانەیە بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا لە وەرزی رابردوو بەڵام ئاستە خراپەکەی یانەکەی لە خولی ژاپۆن دا، بووە هۆی ئەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی بدرێت.

یۆکۆهاما یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی ژاپۆن، لەم وەرزەدا لە 23 یاریدا تەنها 8 بردنەوەیان هەیە و لە پلەی 12هەم دێن.

ئەستێرەکەی پێشووی ئوستراڵیا و لیڤەرپوول، لە 2014دا وازی لە یاریکردن هێنا و تا ئێستا کاروانی راهێنەرایەتیکردنی بەرەو هەڵدێڕ دەڕوات. پێشتر ژاپۆن، راهێنەر یانە پلە یەک و پلە دووەکانی کانی ئینگلتەرای کردووە وەک، کراوڵی تاون، نۆتس کاونتی و ئۆڵدهام ئەتلەتیک بەڵام لەو ئەرکانەشدا سەرکەوتوو نەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button