بۆچی لێنی یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید نەکرد؟
لۆس بلانکۆس لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک سوورە
یاریگا –
لە چەند هەفتەی رابردوودا، ریال مەدرید تەواوی سەرنجی لەسەر گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری فەرەنسی و لیل دانابوو.
یۆرۆی تەمەن 18 ساڵ، پاڵێوراوی سەرەکی بوو، تاوەکو ببێتە بەشێک لە چارەسەرییەکانی هێڵی بەرگری ریال مەدرید، تایبەت دوای ماڵئاوایی ناچۆ فێرناندێز لە یانە شاهانەکە.
بەڵام ئەمڕۆ تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، مانچێستەر یونایتدو و لیل لەسەر نرخی گواستنەوەی یۆرۆ رێککەوتوون و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات و لەسەر مەرجەکانی کەسی رێکدەکەون.
تۆڕی رێلێڤۆ لە زاری سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید، بڵاویکردووەتەوە، مەدرید هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی یۆەۆ دا، بەڵام هیچ وەڵامێکی کۆنکریتی لە یاریزانەکە وەرنەگرت، بۆیە پڕۆسەی گواستنەوەکە سەرنەکەوت.
لە راپۆرتی رێلێڤۆدا هاتووە، سەرەڕای پەرۆشی ریال مەدرید بۆ یۆرۆ، بەڵام ئێستا یاریزانی دیکە لە بازاڕدا هەن و چاودێری دەکەن، واتە ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی یۆرۆ سوورە.
El Madrid tenía muy claro que no iba a pagar un precio fuera de mercado por Yoro.
Y Yoro al final ha sido el que no tenía tan claro lo de jugar en el Real Madrid.
Una lástima porque Yoro era el plan, el talento generacional, y lo daban por hecho.
Pero eh. Habrá alternativas 👀
— Rodra (@Rodra10_97) July 17, 2024
لیل ئامادەیە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری لێنی ببێت، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنەبوو ئەو بڕە پارەیە بۆ یاریزانێک خەرج بکات، کە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.