ئاسیائه‌ڵمانیا

دەستدرێژی سێکسی خەونی یاریزانێک لەناو دەبات

Yariga App

یاریگا –

کایشۆ سانۆ، ئەستێرەی نوێی ماینزی ئەڵمانی، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی سانۆ ئاستێکی نایابی لە یانەی کاشیما ئانتلەرز و هەروەها هەڵبژاردەی ژاپۆن پێشکەش کرد، سەرنجی بەڕێوەبەرانی ماینزی بەلای خۆیدا راکێشا و چەند رۆژێک لەمەوبەر لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بەم تیپەوە کرد، بەڵام ئێستا رووبەڕووی تۆمەتێکی قورس دەبێتەوە کە رەنگە کاریگەری لەسەر بارودۆخی یاریزانەکە هەبێت بەردەوامبوونی لە ئەڵمانیا بۆی قورس دەکات.

کایشۆ سانۆ، هەفتەی رابردوو لە کاتی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ماینز

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە، ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک دەستگیرکراوە. ئەمە ئەو هەواڵەیە کە میدیاکانی ژاپۆن سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو یاریزانە بڵاویان کردۆتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سانۆ رۆژی یەکشەممە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لەگەڵ دوو پیاوی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

تا ئێستا هێزە ئەمنی و دادگای ژاپۆن کاردانەوەیان بەرامبەر بەم رووداوە نەبووە و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم ئەستێرە گەنجە ژاپۆنییەیان بڵاونەکردۆتەوە و دەبێت چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی ئەوان بین. هەروەها یانەی ماینز رایگەیاندووە کە نایەوێت لەم کاتەدا هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم رووداوە شۆکهێنەرە لەسەر ئەستێرە نوێیەکەی بدات.

بڕیاربوو سانۆ لە 21ی تەمموز لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەست بە مەشق و راهێنانەکانی بکات، بەڵام لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانێت بەمزوانە پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە بکات. ئێستا یانەی ماینز رووبەڕووی کێشەیەکی جددی بووەتەوە، ماوەتەوە بزانرێت کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانە ئەڵمانییە چۆن کاردانەوەیان بەرامبەر بەم رووداوە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button