ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

فیفا لێکۆڵینەوە لەگەڵ یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات

''ئەم هەڵسوکەوتە لە هیچ یاریزانێک قبووڵ ناکرێت''

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ لێکۆڵینەوە لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات.

لە دوای بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمێریکا، ئێنزۆ ڵایڤێکی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام کردەوە و لەگەڵ هاوتیمەکانی گۆرانیان دەگووتەوە کە چەندین دروشمی رەگەزپەرستی و جیاکاری تێدابوو. ئامانج لە دروشمەکانی یاریزانانی ئەرجەنتین، یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی فیفا بڵاویکردووەتەوە

فیفا ئاگاداری بڵابوونەوەی ڤیدیۆکانە لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا. بە توندی سەرکۆنەی جیاکردنەوەی رەگەزی دەکەین، جا رەفتارەکە لەلایەن یاریزان، هاندەران یاخود بەرپرسانەوە بێت.

ئامانج لە دروشمەکانی یاریزانانی ئەرجەنتین، یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو، هەرزوو یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی کرد. فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی یەکێتییەکە داوای لە فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین کرد، رێکاری پێویست دژی دروشمە رەگەزپەرستییەکان بگرنەبەر.

لە ڤیدیۆکەدا چەند یاریزانێک لە نێویاندا ئێنزۆ فێرناندێز دەردەکەوێت کە چەند دروشمێکی سەردەمی دوای یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 دەڵێنەوە.

لە بنەچەدا گۆرانییەکە کیلیان ئێمباپێ، کاپتنی فەڕەنسا دەکاتە ئامانج و وشەکانی بریتین لە سووکایەتیی رەگەزی.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی بەیاننامەیەکی لەسەر رووداوەکە بڵاوکردەوە و دووپاتیدەکاتەوە، بە هەموو شێوەیەک رەگەزپەرستی رەتدەکەنەوە

چێڵسی تەواوی شێواز و فۆڕمەکانی جیاکاری رەگەزی رەتدەکاتەوە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت. شانازی بە یانەکەمان دەکەین، چونکە یانەیەکی گشتگیر و تێکەڵە، ئەندامان لە هەموو کولتوور و کۆمەڵگەیەک و ناسنامەیەک، هەست بە ئارامی و پێشوازی دەکەن. رێز لە داوای لێبووردنی گشتی یاریزانەکە دەکەین و ئەمەش دەکەینە دەرفەتێک بۆ پەروەردەکردنی زیاتر. یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ، رێکاری تەمبێکاری گرتووەتەبەر.

دوا بە دوای کاردانەوە توندەکان، ئێنزۆ فێرناندێز لە ستۆرییەکی ئینستاگرامدا داوای لێبووردنی کرد

دەمەوێت لەدڵەوە داوای لێبووردن لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بکەم. گۆرانییەکە بە زمانێکی توند نووسراوەتەوە و هیچ بیانووێک بۆ ئەم وشانە نین. بە هەموو جۆرێک دژی رەگەزپەرستی دەوەستم و داوای لێبووردن دەکەم، چونکە کەوتبوومە نێو قووڵایی ئاهەنگەکانی بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا. ڤیدیۆ و وشەکان، بەهیچ شێوەیەک ئاوێنەی بیرکردنەوە و کەسایەتی من نین. زۆر داوای لێبووردن دەکەم.

فێرناندێز گرانترین یاریزانە لە مێژوویی پرێمەرلیگ و لە دوای مۆندیالی 2022 لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button