ئینگلتەرا

ئارسیناڵ گۆڵپارێزێکی نوێ دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی تۆمی سێتفۆرد، گۆڵپارێزی ئەیاکس، لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانە هۆڵەندییەکە گەیشتە رێککەوتن.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، بەڕێوەبەرانی ئارسیناڵ پێداچوونەوەیان بە بژاردەکانی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی گۆڵپارێز کرد و هیوایان خواست بتوانن باشترین بژاردە بۆ وەرزی داهاتوو هەڵبژێرن و لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

بوونی دەیڤد رایا لە پێکهاتەی سەرەکی ئەم تیپە لە رکابەرییەکانی وەرزی رابردوودا بەو مانایە بوو کە ئارۆن رامسدەیل چانسی زۆری بۆ یاریکردن نەبوو، ئەم بابەتەش دڵتەنگی کرد و ئەگەری ئەوە هەیە لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەم یانەیە بەجێبهێڵێت هیوادارە پەیوەندی بە یانەیەکەوە بکات چانسی یاریکردنی هەبێت.

ئەمەش وایکرد ئارسیناڵ بەجدی بەدوای گۆڵپارێزێکی لاو و بەتوانادا بگەڕێت بۆ تیپەکەی، ئێستاش فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی دووپاتیکردەوە کە رێککەوتنی کۆتایی نێوان بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە و ئەیاکس بۆ گواستنەوەی تۆمی سێتفۆرد بۆ یاریگای ئیمارات کراوە و دەبێت لەمڕۆوە سێتفۆرد بە یاریزانی نوێی ئارسیناڵ بزانین.

کاتی پشکنینی پزیشکی ئەم گۆڵپارێزە لاوە دیاری کراوە و ئامادەیە ئەیاکس جێبهێڵێت و درێسی ئارسیناڵ لەبەر بکات. باس لەوە دەکرێت کە بە نرخێکی زۆر کەم کە نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆیە پەیوەندی بە گەنەرزەوە کردووە و بڕیارە بەم نزیکانە گرێبەستێکی چوار ساڵە لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ بکات و ببێتە پاسەوانی گۆڵی نوێی گەنەرز لەم هاوینەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button