ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەتوانێت ویڵیامس بگوازێتەوە؟

رۆژنامەی سپۆرت وردەکارییەکانی دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو نەبووە.

ویڵیامس یەکێکبوو لە دیارترین ئەستێرەکانی یۆرۆی رابردوو و لەگەڵ لامین یامال، دووانەیەکی بەهێزییان لە هەردوو باڵی هەڵبژاردەی لاڕۆخایان پێکهێنابوو.

بارسێلۆنا گرێبەستی یامالی تاوەکو ساڵی 2029 نوێکردووەتەوە و تەنیا تەمەنی 17 ساڵە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە کێبڕکێی گواستنەوەی ویڵیامس نەکشاوەتەوە و هەوڵی دابینکردنی بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ دەدەن، ئەو بڕە پارەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

لە ماوەی رابردوودا، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا گرنگییەکانی تیمەکەی بە ویڵیامسی نەشاردەوە و رایگەیاند، بارسا دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی وەک نیکۆ واژۆ بکات.

رۆژنامە کاتالوونییەکە روونیکردووەتەوە، ویڵیامس لە سەرووی داواکارییەکانی لاپۆرتا دێت، جیا لەمەش نیکۆ هاوڕێیەکی نزیکی یامالە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بڕیاری ئەستێرە ئیسپانییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button