ئینگلتەراگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا پلانێك بۆ رازیكردنی گواردیۆلا دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ رازیكردن و چاوەڕوانیكردنی پێپ گواردیۆلا بیر لە پلانێكی نوێ دەكاتەوە.

بڕیاربوو گرێبەستەكەی گارێس ساوسگەیت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو كۆتایی بێت،بەڵام ئێوارەی دوێنێ بەفەرمی رۆیشتنی خۆی لە راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی سێ شێرەكان راگەیاند.

ساوسگەیت و ئینگلتەرا توانیان بگەنە یاری كۆتایی یۆرۆی 2024، بەڵام لەو یارییەدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر ئیسپانیا شكستیانهێنا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئیندیپێندێنت، یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ شوێنگرتنەوەی ساوسگەیت بیر لە دەستنیشانكردنی راهێنەرێكی كاتی دەكاتەوە، ئەمەش لە پێناو رازیكردنی پێپ گواردیۆلا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

گرێبەستەكەی ئێستای پێپ لەگەڵ پاڵەوانی پرێمەرلیگ لە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی داهاتوو بەسەردەچێت، یانەكە هەوڵی نوێكردنەوەی دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێپ بە راهینەرێكی نایاب و گونجاو دادەنێن و ئامادەن چاوەڕێی بكەن ئەگەر هەر دەرفەتێك بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی هەبێت.

ئەوەش خراوەتەروو، ئامانجی سەرەكی هەڵبژاردەكە ئەوەیە راهێنەرێك بدۆزێتەوە لە كلتوورو شێوازی هەڵبژاردەی سێ شێرەكان تێ بگات، كە گواردیۆلا ماوەی هەشت ساڵە راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی دەكات.

ساوسگەیت وەك راهینەری ئینگلتەرا 102 یاری كرد و لە 64 یاری براوە بوون و 20 یاری یەكسان بوون و لە 18 یاریش تووشی شكست هاتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button