ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كیمیچ داهاتووی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا كیمیچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاییكردەوە.

گرێبەستەكەی كیمیچی تەمەن 29 ساڵان لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە ساڵی 2015 كیمیچ لە شتوتگارتەوە بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرنەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بێڵدی ئەڵمانی، جۆشوا كیمیچ دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن تەواو بكات و تا هاوینی 2025 لە یانەكەی بمێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە ئەڵمانییەكە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی، ریزەكانی بایرن میونشن جێبهێڵێت.

جۆشوا كیمیچ

وەرزی رابردوو كیمیچ لەگەل بایرن بەشداری لە 43 یاریدا كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و دە گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button