ئینگلتەراگرنگترین

تۆماس تۆخێل پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەیەك

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

دوێنێ سێشەممە بەفەرمی گارێس ساوسگەیت دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێشكەشكرد.

ساوسگەیت لەگەڵ ئینگلتەرا گەیشتە یاریی كۆتایی یۆرۆ و لەو یاریەش بەرامبەر ئیسپانیا شكستیهێنا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس كریستیان فاڵك، تۆماس تۆخێل یەكێكە لە پاڵێوراوەكان بۆ شوێنگرتنەوەی ساوسگەیت لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تۆخێل دەیەوێت ساڵێك پشوو وەربگرێت، بەڵام كاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پلانەكانی دەگۆڕێت.

پێش یارییەكانی یۆرۆی رابردوو تۆخێل پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئینگلتەرا بوو.

تۆماس تۆخێل لەگەل بایرن میونشن

وەرزی رابردوو تۆخێل لە 49 یاری راهێنەرایەتی بایرن میونشنی كرد و لە 31 یاری براوە بوون 21 یاریش دۆڕان و شەش یاریش یەكسان بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button