بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیتیحادی سعودی یاریزانێکی رۆمای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیییحادی سعودیی چالاکییەکانی بازاڕی گواستنەوەکانی دەستپێکردەوە و گواستنەوەیەکی نوێی ئەنجام دا.

چەند رۆژێک بوو سەرجەم ئەو گرێبەستانەی لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی هاوینەدا تا ڕادەیەک یەکلایکردبوونەوە، بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی نوێی یانەکەوە هەڵپەسێردران کە دیارترینیان ستیفانۆ پیۆلی وەک راهێنەر و ئارسەر تایاتی بەرگریکاری رینی فەڕەنسی بوو.

سەرجەم گرێبەستە راگەیەندراوەکانی ئیتیحاد هەڵوەشێنرانەوە

دوای گەڕانەوەی بۆ چالاکییەکانی کڕین، لە یەکەم هەنگاویاندا لۆران بلانی فەڕەنسیان وەک راهێنەری نوێی یانەکە ناساند.

ئەمڕۆیش، بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئیتیحاد سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی حوسام عەوار لە یانەی رۆماوە و یاریزانە جەزائیریەکە گرێبەستەکەی واژۆکردووە و هەردوو یانەیش هەمان شت. بڕی گواستنەوەکەیشی 12 ملیۆن یۆرۆیە.

دیارە لۆرران بلان رۆڵی هەبووە لەم گواستنەوەیە، بەوپێیەی پێشتر ئەزموونی کاکردنی هەبووە لەگەڵ حوسام وەک راهێنەر و یاریزان لە لیۆنی فەڕەنسی.

وەرزی رابردوو ناوەڕاستکارە 26 ساڵانەکە لە 16 یاریی لەگەڵ رۆما بەشداریکرد، توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button