بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆراتا رۆیشتنی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید راگەیاند و یانەی نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا رۆیشتنی لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید راگەیاند و ماڵئاوایی لە هاوتیم و راهێنەر و ستافی یانەکە کرد.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی توانی لە 33 یاری خولی ئیسپانی 15 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 3 ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش 5 گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو. ئەوەیش وای لە ئەیسی میلانی ئیتاڵی کرد بە بژاردەیەکی گونجاوی بزانن بۆ هێڵی پێشەوە.

بەگوێرەی لێدوانێکی بۆ میدیای ئیتاڵیا کە فابریزۆ رۆمانۆیش بڵاویکردووەتەوە، مۆراتا وتوویەتی

من بەم نزیکانە پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجام دەدەم و پاشان پەیوەندی بە میلانەوە دەکەم. ماڵئاواییم لە هاوتیمەکانم، سیمیۆنی راهێنەر و بۆردی یانەکەیشم کردووە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئالڤارۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە چیتر نەیدەتوانی زیاتر پێشکەش بکات لەگەڵ رۆخی بلانکۆس و وتی

باشترە جیابیتەوە لەوەی کە نەتوانی 100%ی خۆت پێشکەش بکەیت.

وەک شانازییەکیش بۆ ئاتلێتیکۆ، مۆراتا ئەوەی وت کە وەک یاریزانی ئەو یانەیەت توانی جامی یۆرۆ بباتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە هەر دوو هەفتە لەمەوبەر رۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت بڵاویکردبووەوە گوایە مۆراتا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی نازناوێکیان لەگەڵدا دەباتەوە.

 

مۆراتا تا کەی لە ئاتلێتیکۆ دەمێنێتەوە؟

هێرشبەرە ئیسپانییەکە بە ئەزموونێکی زۆرەوە روودەکاتە رۆسۆنێری. پێشتر لە سێ خولی جیاواز یاریکردووە، لەوانە ئیسپانی، پرێمەرلیگ لەگەڵ چێڵسی و یوڤێنتوسیشی لە خولی ئیتاڵی تاقیکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button