گرنگترینمۆندیال

بەفەرمی ریال مەدرید بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکەن.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی بڵاویانکردووەتەوە، بەفەرمی بەشداری مۆندیالی یانەکانی 2025 دەکەن، کە پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی داهاتوو بە بەشداریی 32 یانە لە ماوەی 15ـی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 13ـی یۆلیۆ/تەممووز لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

ئەو یانانە کێن بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکەن؟

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان سیستەمی نوێی مۆندیالی یانەکانی ئاشکراکردووە و لەکۆی 32 یانە تا ئێستا ناسنامەی 29 یانە ئاشکرابووە و هێشتا ناسنامەی سێ یانە ماون، کە دوو یانە لە کیشوەری ئەمریکای لاتینی لە جامی لیبەرتادۆریس دواتر یەکلایی دەبێتەوە و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکاش وەکو نوێنەری وڵاتی میواندار بەشداریی دەکات.

12 یانە لە ئەوروپا: چێڵسی ئینگلیزی، ریال مەدریدی ئیسپانی، مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، پاریس سانجێرمانی فڕەنسی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی، پۆرتۆی پۆرتوگاڵی، بێنفیکای پۆرتوگاڵی، بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، یۆڤێنتوسی ئیتاڵی، ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، سالزبێرگی نەمسایی.

4 یانە لە ئاسیا: عەینی ئیماراتی، ئولسان هیوندای کۆری، هیلالی سعوودی، ئوراوا رێدزی ژاپۆنی.

4 یانە لە ئەفریقا: ئەهلی میسڕی، ویدادی مەغریبی، مامیلۆدی ساندۆنزی ئەفریقای باشوور، تەرەجی ریازی توونسی.

6 یانە لە ئەمریکای باشوور: ریڤەرپلێتی ئارجێنتینی، فلومێنسی بڕازیلی، فلامینگۆی بڕازیلی، پالمێراسی بڕازیلی،

 4 یانە لە کۆنکاکاف: مۆنتێری مەکسیکی، سیاتل ساوندەرزی ئەمریکی، کلەب لیۆنی مەکسیکی، پاچوکای مەکسیکی.

یانەیەک لە ئۆقیانووس: ئوکلاند سیتی نیوزیلەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button