ئیسپانیاگرنگترین

دەقی گووتاری کیلیان ئێمباپێ لە بێرنابیۆ

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لە مەراسیمێکی تایبەت یانەی ریال مەدرید کیلیان ئێمباپێی ناساند.

مەراسیمەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بە ئامادەبوونی 85 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو، بەشێک لە ئەفسانەکانی ریال مەدرید لە سەرووی هەموویانەوە زینەدین زیدانی فەرەنسی ئامادەبوون.

دەقی گووتاری کیلیان ئێمباپێ

هەمووتان بەخێربێن، هەوڵدەدەم بە ئیسپانی قسە بکەم واو، شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە ئەمڕۆ لێرەم، سەرسووڕهێنەرە. چەندین ساڵ خەوتم لەگەڵ ئەو خەونەی یاری بۆ ریال مەدرید بکەم، ئەمڕۆ خەونەکەم بووەتە راستی.

ئەمڕۆ خۆشترین رۆژە، زۆر دڵخۆشم، سەرەتا دەمەوێت سوپاسی سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێز بکەم، کە لەیەکەم رۆژەوە متمانەی خۆی پێدام، زۆر شت روویاندا، بەڵام دەمەوێت سوپاست بکەم.

دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم، کە کارییان لەسەر گەیشتنی من بۆ ئێرە کردووە، دەزانم ئەرکێکی قورس بوو، بەڵام سەرکەوتین، لێرەم، من یاریزانی ریال مەدریدم، ئێستا تەواوی ئەندامانی خێزانەکەم بە دڵخۆشی دەبینم، دایکم بە چاوی پڕ فرمێسکەوە دەبینم، تەواوی خێزانەکەم دەبینم.

بڕوا بەم رۆژە ناکەم، بەڕاستی بڕوا ناکەم، لە منداڵییەوە تەنیا یەک خەونم هەبووە، ئەویش یاریکردنە بۆ ئەم یانەیە، ئامادەبوونم لێرە، بەلای منەوە زۆر شت دەگەیەنێت، بۆ ئەم هۆکارەش دەمەوێت سوپاسی هەموو مەدریدێستاکان بکەم، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، خۆشەویستییەکی زۆرییان پێدام، ئەم خۆشەویستییە راستەوخۆ چووە نێو دڵمەوە، بۆیە دەمەوێت سوپاسی ئامادەبوونی هەمووان لێرە بکەم، ئێستا خەونێکی دیکەم هەیە، ئەم خەونەش دەبێ بێتەدی.

دەمەوێت ئاستی مێژوویی یانەکە بەرزبکەمەوە، ئەم یانەیە باشترینە، دەتوانم شتێک بڵێم، ئامادەم گیانی خۆم لە پێناو ئەم یانە و دروشمە بەخت بکەم، پەیامێک بۆ تەواوی منداڵانی ئامادەبوو دەکەم چونکە ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆری منداڵم لێرە بینی، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا وەکو ئێوە خەونێکم هەبوو و ئێستا بەدیمهێنا، تەنیا ئامۆژگارییەکم بۆ ئێوە هەیە، بە سۆز و خەون دەتوانن هەموو شتێک بەدیبهێنن، ئێستا لێرەم، بۆ جاری داهاتوو، رەنگە یەکێک لە ئێوە لە شوێنی من بێت راستییەکە ئەوەیە زۆر خرۆشاوم، چونکە دڵنیام زۆر قسەم کرد بەڵام ئامادەبوونی من لێرە، بەلای منەوە زۆر دەگەیەنێت بە قۆناخی زۆر تێپەڕیم تاوەکو گەیشتمە ئێرە

زۆر دڵخۆشم و شەڕەفمەندم بە بوونم بە یاریزانی تیمی خەونەکان، بوون بە یاریزانی شکۆدارترین یانە لە مێژووی تۆپی پێ، لەمە زیاتر قسە ناکەم، چونکە ئەگەر قسە بکەم، دەگریم، دەمەوێت شتێک لەگەڵ ئێوە بکەم، دەڵێم یەک دوو سێ، بەیەکەوە دەڵێین هالا مەدرید، وەک خێزانێکی گەورە.

یەک دوو سێ… هالا مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button