ئیسپانیاگرنگترین

ئالڤارۆ مۆراتا بە توندی وەڵامی هاندەرێكی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا، كاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە توندی وەڵامی هاندەرێكی یانەكەی دەداتەوە.

مۆراتا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بباتەوە، دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئینگلتەرای بردەوە.


بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان لە نێویشیاندا فابریزیۆ رۆمانۆ، مۆراتا لەگەڵ ئەیسی میلان گەیشتووەتە رێككەوتن و لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات.


لە كاتی ئاهەنگگێڕانەكاندا وێنەیەكی مۆراتا ئاڵای ئاتلێتیكۆ مەدرید بڵاوبوویەوە

مۆراتا و ئاڵای ئاتلێتیكۆ مەدرید

و هاندەرێك لە كۆمێنت نووسیویەتی: ئاڵای زۆری ئاتلێتی هەیە، بەڵام شتێكی باشە كە دەچیتە میلان.

مۆراتا وەڵامی دەداتەوە دەڵێت: ئێستا ناتانەوێت بڕۆم، بەڵام لە دوای یاری بۆرووسیا دۆرتموند هەمووتان دەتانویست دەرم بكەن.

دوای كرانە دەرەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە لایەن بۆرووسیا دۆرتموندەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی رابردوو رەخنەیەكی زۆر لە مۆراتا گیرا.

دواتر راستەوخۆ مۆراتا كۆمێنتەكەی سڕیەوە،

 

بابەتی زیاتر

Back to top button