یاریگا –
ئۆلیڤیێ جیرو، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا.
بەر لەدەستپێکردنی یۆرۆی رابردوو، جیرو روونیکردبووەوە، ئەم پاڵەوانیەتییە دوا پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی دەبێت و وازدەهێنێت. لە دوای دۆڕانیان لە قۆناخی پێشکۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا، جیرو بڕیارەکەی یەکلاییکردەوە.
یاریزانی پێشووی چێڵسی و ئارسیناڵ، گۆڵکاری مێژوویی کەڵەشێرەکانە. لە 137 یاریدا 57 گۆڵی کردووە و هەروەها سێیەم زۆرترین یاری لە مێژووی فەڕەنسا، لە دوای هوگۆ لۆریس و لیلیان تورام کردووە.
جیرو پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە
پەڕێکی دیکە هەڵدەدەینەوە، بەرەو سەربووردەی دیکە هەنگاو دەنێم. لەئەمڕۆ بە دواوە، دەبمە یەکەم هاندەری بلوز. بۆ ماوەی 13 ساڵ خزمەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسام کرد و شوێنێکی تایبەتی لە دڵمدا هەیە.
View this post on Instagram
یاریزانی پێشووی میلان لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە لۆس ئانجێلس کرد و دوای پشووی هاوینە، دەگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی خولی ئەمریکی.