ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێنیتێز ناوی بە هەڵبژاردەیەک دەبەسترێتەوە

پێشتر راهێنەری لیڤەرپوول و ریال مەدریدی کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە دوای دوورخستنەوەی گرێگ بێرهاڵتەر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا، ناوی چەندین راهێنەر بە هەڵبژاردەکە بەستراونەتەوە.

گیلیم بالاگی، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی CBS سپۆرتس گۆلازۆ روونیکردووەتەوە، رافایێل بێنیتێز، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول و ریال مەدرید کە ئێستا راهێنەری سێلتا ڤیگۆیە، یەکێکە لە بەربژێرە سەرەکییەکان، بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی بێت، لە ماوەی رابردوودا، بێنیتێز لەگەڵ لوکا دێلا تۆرێ، یاریزانی ئەمریکی قسەی لەسەر بابەتەکە کردووە.

لوکا دێلا تۆرێ، پێشتر لە سێلتا ڤیگۆ یاریکردووە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بێنیتێزدا هەیە. رۆژنامەنووسەکەی CBS روونیکردووەتەوە، پرسیاری پۆستەکەی لە دێلا تۆرێ کردووە و پێدەچێت حەزی لە وەرگرتنی ئەرکەکە هەبێت.

یەکەمجار ناوی یۆرگن کڵۆپ بە وەرگرتنی پۆستەکە بەسترایەوە، بەڵام زوو راهێنەرە ئەڵمانییەکە رەتکردەوە. پاتریک ئێڤرا، راهێنەری ستراسبۆرگ، یەکێکی دیکەیە لە بەربژێران.

ئەمریکا لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی داهاتوو، دوو یاری دۆستانەی بەرامبەر کەنەدا و نیوزیلاند هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button