دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یۆرۆی 2024 بازاڕی ئۆلمۆی فڕاندووە و میلان ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی پرێمەرلیگ، نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ئینگلتەرا، مانچێستەر یونایتد داوای بەرگریکارێکی ئەڵمانی دەکات، ئارسیناڵ نایەوێت رێگە بە چوونەدەرەوەی یاریزانێکی لاو بدات…

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد، بەربژێری یەکەمە بۆ وەرگرتنی ئەرکی مەشقی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەگەر گارێس ساوسگەیت، بڕیاری دەست لەکارکێشانەوە بدات. هەریەکە لە فڕانک لامپارد و ستیڤن جێرارد لە لیستی بەربژێرەکاندان – گاردیان

مانچێستەر سیتی گفتوگۆکانی لەگەڵ دانی ئۆلمۆ و لایپزیگ دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بایرن میونشنیش گرنگی بە ئۆلمۆ داوە و چاوەڕێی تەواوبوونی ئاهەنگەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە –  فلۆریان پلێتێنبێرگ

ئالڤارۆ مۆڕاتا لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

میکێل مێرینۆ، بژاردەیەکی بەهێزی هانسی فلیکە و تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال سۆسێداد ماوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

ئارسیناڵ لەلای خۆیەوە هەوڵەکانی بۆ مێرینۆ دەستپێکردووە، پێشتر یاریزانە ئیسپانییەکە یاری بۆ نیوکاسڵ کردووە – تێلێگراف

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی فولهامی بۆ گواستنەوەی ئێمیل سمێس رۆوی رەتکردەوە – ستاندارد

لیڤەرپوول و ئاتلێتیکۆ مەدرید گرنگییان بە محەمەد سیماکان، بەرگریکاری فەڕەنسی و لایپزیگ داوە – سکای سپۆرتس

نیوکاسڵ یونایتد رکابەری لەگەڵ ئێڤەرتن بۆ گواستنەوەی ویلفرێد گنۆتۆ، یاریزانی لیدز یونایتد دەکات – تیم تۆک

پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ نزیکە لە جێهێشتنی لیگ وەن پەیوەندیکردن بە قادسیەی سعوودی – سکای سپۆرتس

ساوسامتن و فلین داونس، بەرگریکاری وێستهام یونایتد رێککەوتن و بڕی گواستنەوەکە دەگاتە 18 ملیۆن پاوەند – ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button