ئینگلتەراگرنگترین

ناوی دیارترین 5 بەربژێر بۆ شوێنگرتنەوەی ساوسگەیت ئاشکرابوون

Yariga App

یاریگا –

ئێستا لە هەرکاتێک دەنگۆی دوورخستنەوەی گاریس ساوسگەیت لە پۆستەکەی بەهێزترە دوای ئەوەی جارێکیتر نەیتوانی لە فیناڵێکی گەورەدا ئینگلتەرا بە نازناو شاد بکاتەوە.

یۆرۆی 2024y ئەڵمانیا دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ سێ شێرەکان کە کۆتایی بە وشکەساڵی نازناو بهێنن لەوەتەی مۆندیالی 1996. ئەوان بۆ دووەم وەشانی لەسەریەک نەیتوانی فیناڵی پاڵەوانێتیەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە، بەوەی 2020 بە ئیتاڵیا و 2024یش بە ئیسپانیا دۆڕان کە هەردوو جارەکە ساوسگەیت راهێنەریان بووە.

رۆژنامەی مەیڵی بەریتانی ناوی دیارترین بەربژێرەکانی ئاشکراکردووە بۆ شوێنی ئەو راهێنەرە. لەنێو پاڵێوراوەکاندا سێ راهێنەر دەبینرێن کە پێشتر سەرپەشتی یانەی چێڵسیان کردووە. ئەوانیش ماوریسۆ پۆچێتینۆ، گراهام پۆتەر و تۆماس توخێلە.

جگە لەو ناوانە، هەریەکە لە لی کارسلی راهێنەری خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرا و، هەروەها سێرینا وێگمانی هۆڵەندی راهێنەری تیمی تۆپی پێی ئافرەتانی ئینگلتەرایە.

هەمان سەرچاوە ئەوەیش بڵاوکردووەتەوە کە ئەگەری هەیە یەکێتی تۆپی ئەو وڵاتە چانسی نوێکردنەوەی دوو ساڵیتر بدەنەوە بە راهێنەرەکەیان.

گاریس کە خۆی پێشتر یاریزانی ئینگلتەرا بوو، هەشت ساڵە راهێنەرە و گرێبەستەکەی تا زستانی ئەم ساڵ بە یەکێتیەکەوەی دەبەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button