جیهانگرنگترین

ئەستێرەیەکی کڕواتی پێیوایە کارڤاخال شایەنی باڵۆندۆرە

Yariga App

یاریگا –

تا دێت رای جیاواز لەسەر شایستەترین یاریزان بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر فراوانتر دەبێت و هەریەکە لە سۆنگەی خۆیەوە باشترین ناو بۆ ئەو خەڵاتە دەستنیشان دەکات.

لەنێو سەرجەم ئەستێرە دەرکەوتوو و کاریگەرەکانی ئەم ساڵدا، دانی کارڤال توانی وەک بەرگریکارێک ناوی خۆی بئاخنێتە نێو ناوانەوە بەهۆی ئەو ئاستە جێگریر و بەردەوامە و ئەو نازناوانەی ئەم ساڵ پیشانی دا و بردنیەوە. هەربۆیە دوای فیناڵی شەوی رابردوو، کە ئیسپانییەکان بۆ چوارەم جار لە مێژووی خۆیاندا بوون بە پاڵەوان کاتێک 2-1 لە ئینگلتەرایان بردەوە، ئیڤان پریسیجی ئەستێرەی کڕواتی هەستی خۆی نەشاردەوە لەسەر یاریزانە 32 ساڵانەکە و، لە رێگەی ئینستاگرامی خۆیەوە نووسی

دانی ئۆڵمۆ باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکە. دانی کارڤاخال بردنەوەی باڵۆندۆر. ئیسپانیا زۆر بە شایستەیی بردیەوە، پیرۆزە.

کارڤاخال لە وەرزی 2023-24 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 7 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە، 21 کلین شیتی هەبووە و نازناوی لالیگا، سوپەری ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

کارڤاخال لە تەواوی وەرزەکە و بە تایبەت لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی یانەکەی رۆڵێکی کاریگەری گێڕا، لەگەڵ ماتادۆریش ئاستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و بۆ یەکەمجار جامی یۆرۆی بەرزکردەوە.

لەم راپۆرتەدا دیارترین ئەو یاریزانانەی ناویان بە خەڵاتەکەوە دەبەسترێتەوە، بخوێنەوە:

هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرز؛ کێ باڵۆن دۆری 2024 دەباتەوە؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button