ئه‌مریکاگرنگترین

بەفەرمی تۆماس مۆلەر وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی تۆماس مۆلەری ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.

تۆماس مۆلەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، بەفەرمی وازهێنانی لە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا راگەیاند و لەمەودوا ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەدرێسی مانشافت نابینینەوە.

لێرە لەسەر ئەم گۆڕەپانەم، جۆش و خرۆشم ئەوکاتە دەستیپێکرد کاتێک 14 ساڵ بەر لە ئێستا رێگەم پێدرا بەشداری لە یەکەم یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکەم.

پێشتر هەرگیز نەمدەوانی خەون بەمە ببینم بردنەوەی زۆر گەورە و دۆڕانی تاڵ کە بە تێکشکاوی دەیهێشتییەوە تەنیا بۆ ئەوەی بۆ پاڵەوانیەتییەکانی داهاتوو باشتر بیت لەو ماوەیەدا لەگەڵ هاوتیمی سەرنجڕاکێش یاریم کرد، زۆر ئەزموونم لێوەرگرتن و پێکەوە ساتی لەبیرنەکراومان تۆمارکردووە.

دوای 131 یاری و 45 گۆڵ ماڵئاواوایی لە هەڵۆکانی ئەڵمانیا دەکەم، توانیم بەشداری لە مۆندیال و پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا بکەم. نازناوی مۆندیالم بەرزکردەوە و هەستم بە کاریگەرییەکانی سەر چیمەنی یاریگا کرد، بەردەوام کاتێک یاریم بۆ وڵاتەکەم دەکرد هەستم بە شانازییەکی زۆر دەکرد،

بەیەکەوە ئاهەنگمان گێڕا، هەندێ جار بەیەکەوە فرمێسکمان رشت، دەمەوێت سوپاسی هاندەران، یاریزانان و ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەم.

سوپاس بۆ پاڵپشتی چەند ساڵی رابردووتان، سوپاس کە بەشداریم لە جۆش و خرۆشی یۆرۆی ئەمساڵیش کرد لە هاندان بەردەوام دەبین و بەرەو مۆندیالی 2026 دەچین، لە ئێستاوە وەک هاندەر پاڵپشتی دەکەم، چیدیکە یاریزانێک نابم لەسەر لاکێشەی سەوز، ماڵئاوا، دەتانبینمەوە.

مۆلەر لە 3/3/2010 بۆ یەکەمجار بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریکرد، لە هەمان ساڵ بەشداری مۆندیالی کرد، بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵیش لە شەش یاریی بووە گۆڵکاری جامی جیهانی 2010.

تۆماس بە درێسی ئەڵمانیا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 131 یاریی کردووە، 45 گۆڵی کردووە و 41 گۆڵیشی دروستکردووە. هەر بە درێسی مانشافت نازناوی جامی جیهانی 2014ـی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button