بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

دوا پەرەسەندنەکانی نێوان ئۆبامیانگ و یانەیەکی سعوودی

مارسیلیا چاوەڕێی دوا بڕیاری ئۆباییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی قادسیەی سعوودی تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ دەستپێکردووە.

قادسییە وەرزی رابردوو پاڵەوانی خولی پلەیەکی سعوودیە بوو و ئەمساڵ بەشداری لە خولی رۆشن دەکات، بۆیە مێرکاتۆی یاریزانانی زۆر گەرمە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، یانە سعوودییەکە لە گواستنەوەی هێرشبەری مارسیلیا جددیە

قادسیە فشارەکانی سەر ئۆبامیانگ زیاد دەکات و دەیانەوێت بیکەنە دووەم گرێبەست، لە دوای ناچۆ. ئۆڵێمپیک مارسیلیا دەیەوێت هێرشبەرەکە گابۆنییەکە بهێڵێتەوە، بەڵام چاوەڕێی کۆتا بڕیاری ئۆبامیانگن.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئۆبامیانگ بە جددی بیر لە ئۆفەرەکەی قادسیە دەکاتەوە، بەڵام دەزانێت مارسیلیا نایەوێت دەستبەداری ببێت.

ئۆبامیانگ لە ئەپریل/نیسانی رابردوودا لەبارەی چارەنووسی خۆی لە لیگ وەن گوتی

بەردەوام لە کۆتایی هەموو وەرزێک، هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکان دەکەم، گرێبەستی من ئەم وەرزە کۆتاییدێت و دەتوانین لە دوای تەواوبوونی پشووەکەم، گفتوگۆی لەسەر بکەین.

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری نوێی مارسیلیایە و دەیەوێت پارێزگاری لە ئۆبامیانگ بکات، بەڵام چاوەڕێی دوا بڕیاری ئەستێرەی پێشووی دۆرتموند و چێڵسین.

ئۆبامیانگ، 34 ساڵ لە وەرزی رابردوودا 30 گۆڵی بۆ مارسیلیا لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button