عێراقکوردستان

خالید عەتیە: وەرزی داهاتوو دهۆک بەشداری پاڵەوانیەتیەکی دەرەوە دەکات

Yariga App

یاریگا-

یاریدەدەری راهێنەری دهۆک دەڵێت بە هۆی ئەو پلەیەی یانەکە بە دەستیهێناوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک بەشداری پاڵەوانیەتیەکی دەرەکی دەکات.

بە کۆکردنەوەی 58 خال و ریزبەندی شەشەم،  دهۆک کۆتایی بە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2023 _ 2024 هێنا، بە مەش یانەکە بە گوێرەی بریاری یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەشدار دەبێت لە یاری پلەی ئۆف کە لە نێوان یانەکانی ریزبەندی سێیەم تاوەکو شەشەم دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی دوا یارییان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر نەفتی میسان، خالید عەتیە یاریدەدەری راهێنەری دهۆک  لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی:

سوپاس بۆ سەرجەم یاریزانەکانمان ئەم وەرزە زیاتر لە توانای خۆیان پێشکەش کرد، پیرۆزبایی لە هاندەرانی دهۆک دەکەین بەبۆنەی گەیشتنمان بە پلەی ئۆف، ئامانجمان پلەکانی پێشەوە بوو تاوەکو بەشداری پاڵەوانێتیەکی دەرەوە بکەین بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموومان  ئەویشمان بە دەستهێنا.

بە گوێرەی بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەر یەک لە یانەکانی  زەوڕا و نەجەف و زاخۆ و دهۆک کە ریزبەندییەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەمیان بە دەستهێناوە لە پلەی ئۆف یاریی لەگەڵ یەکتر دەکەن و دوو یانەی تر بەشداری لە پاڵەوانیەتی دەرەوە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا  زەوڕا کە خانەی  سێیەمی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە دەستهێناوە رازی نیە بەم بڕیارە و دەڵێن بەشداری یارییەکانی پلەی ئۆف ناکەین ، چونکە بە ماندوو بوونی خۆمان ئەم ریزبەندییەمان بە دەستهێناوە و وەرزی داهاتووش بەشداری پاڵەوانیەتی دەرەوە لە سەر ئاستی ئاسیاوی یاخود عەرەبی دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button