ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

لامین یامال چەند رێکۆردێکی مێژوویی لە یۆرۆ تۆمارکردووە

شکاندنی رێکۆردی پێلێ، لە سەرووی هەموویەوە دێت

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال رێکۆردێکی شکاند، کە 66 ساڵە کەس نەیتوانیوە لێی نزیک ببێتەوە.

لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024ی نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا، رۆژێک دوای 17مین ساڵیادی لەدایکبوونی یامال، ئەستێرەکە بەشداری لە پێکهاتەی سەرەکی لا رۆخا کرد. ئێستا یامال بچووکترین یاریزانە بەشداری لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکی گەورەدا کردبێت و رێکۆردی پێلێی شکاند.

پێلێ رێکۆردەکەی لە یاری کۆتایی مۆندیالی 1958 تۆمار کردبوو، یامال دوای 66 ساڵ، رێکۆردی ئەفسانە بەرازیلییەکەی شکاند.

ئەمە یەکەم رێکۆردشکاندنی یامال نییە، بەڵکو لەوەتەی دەستپێکردنی یۆرۆوە، یامال بووە بچووکترین یاریزان بەشداری لە یارییەکی یۆرۆدا کردبێت، کاتێک لە یاری یەکەمی ئیسپانیا لە پاڵەوانیەتییەکە، رووبەڕووی کڕواتیا بووەوە، پاشان بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی یۆرۆ، گۆڵ لە پاڵەوانیەتییەکە بکات.

ئەگەر یارییەکانی شەوی رابردوو چووبایە گێمەکانی زیادکراو، رەنگە رێگە بە یامال نەدرابووایە بەشداری بکات، چونکە یاسای ئەڵمانیا رێگە نادات، کەسی ژێر 18 ساڵ لە دوای کاتژمێر 23:00 (11:00ی شەو) کار بکات. ئەگەر یامال بەشداری کردایە، ئیسپانیا تووشی پێبژاردن دەبوو.

جیا لەمەش، یامال بووە بچووکترین یاریزان، نازناوی یۆرۆ بەدەستبهێنێت.

رێکۆردەکانی یامال لە یۆرۆی 2024

بچووکترین یاریزانی یۆرۆ: 16 سال و 338 رۆژ (ئیسپانیا 3-0 کڕواتیا، 15/06/2024)

بچووکترین گۆڵکاری یۆرۆ: 16 ساڵ و 362 رۆژ (ئیسپانیا 2-1 فەرەنسا، 09/07/2024)

بچووکرتین یاریزانی بەشداری لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ و مۆندیال: 16 ساڵ و 362 رۆژ (ئیسپانیا 2-1 فەرەنسا، 09/07/2024)

بچووکترین یاریزان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ: 16 ساڵ و 57 رۆژ (جۆرجیا 7-1 ئیسپانیا، 08/09/2023)

یامال دووەم بچووکترین یاریزانە بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات، یەکەم یاری خۆی لەچامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە تەمەنی 16 ساڵ و 68 رۆژدا کرد.

بچووکترین یاریزان لە مێژووی یاری کۆتایی یۆرۆ

رێناتۆ سانچێز تەمەنی 18 ساڵ بوو کاتێک بەشداری لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2016 لە نێوان پۆرتوگال و فەرەنسا کرد.

بچووکترین یاریزان بەشداری لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییە گەورەکان

پێلێ تەمەنی 17 ساڵ و 249 رۆژ بوو کاتێک بەشداری لە یاری کۆتایی 1958ی نێوان سوید و بەرازیل کرد. ئەوکاتە دوو گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button