گرنگترینیۆرۆی 2024

براوەی سەرجەم خەڵاتەكانی یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

گۆڵەكانی ئیسپانیا لەلایەن نیكۆ ویلیامس لە خولەكی 47 و ئۆیارزابال لە خولەكی 86 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی ئینگلاند كۆڵ پاڵمەر لە خولەكی 73 تۆماریكرد.


لە دوایی كۆتایی هاتنی یارییەكە سەرجەم خەڵاتەكە تاكە كەسییەكانی پاڵەوانییەتیەكە دابەشكرا.

باشترین یاریزان

رۆدری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا.

رۆدری و خەڵاتی گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە

گۆڵكار

هەریەك لە یاریزانان دانی ئۆلمۆ، كۆدی خاكپۆ، ئیڤان شرانز، چەمال موسیالا، هاری كەین و میكتادزێ بە سێ گۆڵ بوون بە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە.

دانی ئۆلمۆ و خەڵاتی گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە

باشترین یاریزانی لاو

لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بردەوە

لامین یامال و خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانیەتیەكە

بابەتی زیاتر

Back to top button