عێراقکوردستان

محەمەد قاسم: بەرامبەر نەورۆز شایستەی سەرکەوتن بووین

محەمەد کازم: لە کاتێکی زۆر هەستیار ئەرکی تیپەکەمان وەرگرت

Yariga App

یاریگا-

محەمەد قاسم هێرشبەری  هەولێر دوای یارییەکەیان بەرامبەر نەورۆز گوتی یارییەکی زۆر باشمان کرد و شایستەی سەرکەوتن بووین.

لە کۆتا یاریی ئەم خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ نەورۆز یەکسان بوو، بەم یەکسان بوونەش هەولێر لە ریزبەندی 14ەـم مایەوە و کۆتایی بە خولی ئەستێرەکان هێنا، دوای تەواو بوونی یارییەکە محەمەد کازم یاریدەدەری سەمیر بابۆی راهێنەری هەولێر لە لێدوانێکی بۆ دەزگا راگەیاندنەکان گوتی:

لە کاتێکی زەحمەت و هەستیار ئەرکی هەولێرمان وەرگرت، بەڵام توانیمان ئامانجی سەرەکی یانەکە بپێکین و تیپەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بهێڵینەوە، ئەمڕۆش بەرامبەر تیپێکی بەهێز یاریمان کرد و دەمانتوانی سەرکەوتنیش بە دەست بهێنین بەڵام هەلەکانمان لە دەستدا، پیرۆزبایی لە هاندەرانی هەر دوو یانە دەکەم یارییەکی بەچێژبوو، وەرزی داهاتوو هەولێر باشتر دەردەکەوێت و ژمارەیەکی قورس دەبێت لەخولەکە.

محەمەد قاسم هێرشبەری هەولێر  خاوەن هاتریکی یارییەکە و باشترین یاریزانی یارییەکە دەربارەی ئاست و ئەنجامی یارییەکە گوتی:

وەرزێکی دوور و درێژمان تەواو کرد، زۆربەی کات لە یارییەکانی کۆتایی بەهۆی ماندوو بوونەوە یاریزان ناتوانێ ئاستی خۆی پێشکەش بکات، ئەمڕۆش یارییەکی زۆرباشمان کرد و شایەنی سەرکەوتن بووین سەرەڕای بەهێزی یانەی نەورۆز، مەبەستمان بوو بە سەرکەوتن کۆتایی بەم وەرزە بهێنین بەڵام دڵنیام وەرزی داهاتوو هەولێرێکی جیاوازتر دەبینن.

محەمەد قاسم کۆی گۆڵەکانی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گەیاندە 15 گۆڵ و دوو جاریش هاتریکی کردووە لە خولەکە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵیەکان وەرزی داهاتوو ریزی یانەی قەڵاومنارە جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button