ئینگلتەراگرنگترین

لەپێناو هەڵبژاردەکەی، هێندەرسن سەرکێشیەکی زەحمەتی ئەنجامداوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کە شەوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا کە لە فیناڵی یۆرۆ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، هەریەکە و بە شێوازێکی بەشدارە لە پاڵشتی تیمی وڵاتەکەی. بۆنەکە بۆ ئینگلیزەکان تایبەتمەندیەکی جیاوازتری هەیە بەوپێیەی خۆیان پێ دامەزراندنی وەرزشەکەیە و چاویان لەوەیە بۆ یەکەمین جار نازناوەکە ببەنەوە.

لەم نێوەندەیشدا جۆردان هێندرسن، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەکە کە ئێستا لە ئایاکسی هۆڵەندی یاریی دەکات، سەرباری ئەوەی بانگهێشتیش نەکراوە، بەڵام بە سەرکێشییەکی زەحمەتەوە خۆی گەیاندووەتە بەڕلینی پایتەخت بۆ هاندانی هەڵبژادەکەی. ئەوەیش دوای ئەوەی فڕۆکە نەماوە بۆ ئەنجامدانی گەشتەکەی، بەڵام هێشتا ئاڵنگارییەکان نەبوونەتە رێگر لەبەردەم ئامادەبوونی لەو بۆنە مێژووییە.

بە گوێرەی زانیارییەکان مەیڵی بەریتانی، هێندرسن دوای بێهیوابوونی لە دەستخستنی تکتی فڕۆکە، هەستاوە بە گرتنی مینی بەسێک و سەرخستنی منداڵەکانی و لێخوڕینی لە ئەمستردامی پایتەختەوە بۆ بەڕلینی پایتەختی ئەڵمانیا.

مەیڵ سپۆرت ماوەی گەشتەکەی هێندرسنی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات بۆ 8 کاتژمێر بەڕێگەوە بووە تا گەیشتووەتە شوێنی مەبەست.

جۆردان لە کاروانی خۆیدا 81 یاریی بە درێسی سێ شێرەکانەوە ئەنجام داوە و ماوەیەکی زۆریش کاپتنی یەکەمیان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button