ئیسپانیا

ئێندریک: ئێستا دەتوانم هەر خواردنێک حەزم لێی بێت بخۆم

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی ئێندرک دەڵێت ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ لە مەدرید.

دوای کۆتایی پێهاتنی گرێبەستەکەی ئێندریک دەتوانێت بە فەرمی پاڵمیراس بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە کەمپی پێش وەرزی ریال مەدریدەوە بکات. بڕیارە ئاهەنگی ناساندنی ئەندریک 12 رۆژی تر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.

ئێندریک لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەل لێکیپ گوتی:

هەرچەندە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕیم، بەڵام دایک و باوکم هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی دڵخۆشم بکەن. ئەوان شەڕیان کرد بۆ ئەوەی باشترینم پێبدەن. سوپاس بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بۆیان کردم. سوپاسی خودا دەکەم کە بەڵێنەکەمم جێبەجێ کرد و توانیم یارمەتی خێزانەکەم بدەم. ئێمە لە بنەماڵەیەکی هەژوارەوە پێگەیشتین، ئێستا دەتوانین ئەو خواردنانە بخۆین کە حەزمان لێیە.

خودا دیارییەکی گەورەی پێبەخشیم و توانیم سوودی لێ وەربگرم. تا ئێستا دوو جار چوومەتە مەدرید. جارێک سەردانی سانتیاگۆ بێرنابیۆم کرد. کارلۆ ئەنچیلۆتی و هاوڕێکانی داهاتووی تیپەکەمم بینی. هەروەها لەگەڵ ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئۆرلین چوامینی قسەم کرد. ئەوان نایاب و سەرنجڕاکێشن. ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا لە مەدرید بژیم. من زۆر بەپەرۆشم تاوەکوو لە کولتوورێکی نوێدا بژیم.

هەروەها سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ گوتی:

زۆر بە پەرۆشم تاوەکوو لە تەنیشت ئێمباپێوە یاریی بکەم، پێشتر لە یاری فیفادا هەمووکات ئەوم لە پێکهاتەکەم دادەنا، بەڵام ئێستا کە دەتوانم لە تەنیشتیەوە یاریی بکەم باوەڕ پێنەکراوە.

لە کۆتایی ساڵی 2022دا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی لۆس بلانکۆس رێککەوتنی لەگەڵ پاڵمێراس کرد و هێەشبەرە لاوەکەی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی مەدرید و بڕیارە لە بەرواری 26ی تەمووزدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشکەشی هاندەران بکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button