ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ ماوە

مانچێستەر سیتی، چێڵسی و بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی دەستپێکردووە.

هەرچەندە یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردەوە، بەڵام بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، هەر یانەیەک یاریزانە ئیسپانییەکەی بوێت، ئەوا بەر لە 15ی ئەم مانگە (یۆلیۆ/تەمووز) دەتوانێت بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی مێرکاتۆ لە پلاتفۆرمی ئێکس روونیکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی تەواوی هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی دانی ئۆلمۆ دەستپێکردووە، هەرچەندە ساتەکە هەستیارە و ئەمشەو ئۆلمۆ یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 بەرامبەر ئینگلتەرا دەکات، بەڵام سیتیزنز هەوڵەکانی دوو ئەوەندە لێکردووە.

یانەکانی چێڵسی و بارسێلۆناش گرنگییان بە ئۆلمۆ داوە، هەرچەندە ئێستا سەرنجی تەواوی بارسا لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباوە.

ئۆلمۆ بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە و لە ساڵی 2007 تاوەکو 2014 لە یانە کاتالونییەکە یاریکرد، دواتر پەیوەندی بە دینامۆ زەگرێبی کڕواتییەوە کرد. دوای پێنج وەرزی سەرکەوتوو لە ساڵی 2020 چووە ریزەکانی لایپزیگ و لەوساتەوە بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە دادەندرێت.

بارسێلۆنا دەمێکە بە دوای یاریزانێکی هێرشبەری باڵی چەپ دەگەڕێت، ئەمەش بەهۆی پێکان و چوونە دەرەوەی یاریزانی وەک عوسمان دێمبێلێ، رافینیا و فێران تۆرێس.

هانسی فلیک، راهێنەری نوێی بارسێلۆنا داوای گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی چەپی لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە. هەریەکە لە ئۆلمۆ و نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو و خڤیچا کڤاراتسخێلیا، یاریزانی ناپۆلی لە بازنەی داواکارییەکانی فلیکدان.

ئۆلمۆ دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی لەگەڵ لایپزیگ بەدەستهێناوە، ئەستێرەکەی لافۆریا رۆخا 145 یاری لەگەڵ لایپزیگ کردووە، 29 گۆڵی هەیە و 34 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button