یۆرۆی 2024

کۆبی مەینو دەیەوێت کۆتایی بە ئامارێکی رۆدری بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

کۆبی مەینو دەیەوێت ریکۆردی شکست نەخواردنی رۆدری لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەروەک مانچێستەر سیتی کۆتایی پێبهێنێت.

ئەستێرە تازەپێگەیشتوەکەی مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا  کۆتایی بە ریکۆردی بێ دۆڕانی رۆدری بهێنێت. ئەمشەویش هەلێکی تری دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە ژمارەیەکی پێوانەیی تری ئەو ئەستێرە ئیسپانییە.

ئەمڕۆ لە بەرلین یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت و دوو لە پاڵەوانەکانی ئەم چیرۆکە بریتین لە کۆبی مەینو و ەۆدری کە جارێکی تر لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە، هەروەک چەند مانگێک لەمەوبەر لە وێمبڵی لە یاری جامی یەکێتی ئینگەڵتەرا رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا مەینۆ کلیلی سەرەکی بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی شەیتانە سوورەکان و یەکێک لە گۆڵەکانی تیپەکەی بەرامبەر سیتی تۆمارکرد. لە کۆتاییدا یونایتد سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆتایی بە رێکۆردی شکست نەخواردنی رۆدری لەدوای 475 رۆژ هێنا.

هەروەها رۆدری 474 رۆژە درێسی ئیسپانییەوە نەدۆڕاوە. بۆیە مەینۆ ئەگەری ئەوەی هەیە جارێکیتر کۆتایی بە ژمارەی پێوانەیەکەی بهێنێت. ئەو یاریزانە کە پێگەی هەمیشەیی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەیە، رەنگە ئەمشەو لە یارییەکی کۆتایی تردا بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و رۆڵێکی گرنگ لە کۆتایی هێنان بە ژمارەی پێوانەیی رۆدری بگێڕیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button