ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ئەستێرەکانی ئێستای ئیسپانیا بەرهەمی ماندووبوونی دایک و باوکی پاککەرەوە و گارسۆنن

دایک و باوکی زۆربەی ئەستێرەکانی ئێستای ئیسپانیا زۆر ماندووبوون تاوەکو گەیشتنە ئەم قۆناخە !

Yariga App

یاریگا –

زۆربەی خێزانی یاریزانانی ئیسپانیا سادە و ساکارن، تۆپی پێ زەردەخەنەی بۆ کردوون و دەرفەتی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو تۆماربكه‌ن، زۆربەی یاریزانەکان منداڵی پاککەرەوە و کرێکاری گواستنەوە و کرێکاری دوکان و گارسۆنەکانن، کە ئه‌مانه‌ی هه‌مووی پیشەی باون لەناو خێزانە ئیسپانییەکان تەنانەت لویس دی لا فۆێنتی راهێنه‌ریش لەوە بێبەری نییە.

راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا کوڕی بازرگانێکە کە خاوەنی كارگه‌یه‌كی رەقەکاڵایە لە شاری هارۆ،  ئونای سیمۆن، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش، کوڕی پاسەوانێکی مەدەنییە، هه‌رچی ئەلێکس رێمیرۆی گۆڵپارێزی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه‌، باوکی له‌ كۆمپانیایه‌كی كۆمپیوته‌ر كارده‌كات و دایکیشی بەهۆی کێشەی بینین زوو خانەنشین بووە.

لە هێڵی بەرگریشدا، لە دانی کارڤاخالەوە دەست پێدەکه‌ین، وێنە ئەفسانەییەکەی ئەو پۆلیسەی له‌سه‌ر پشتی ئەسپەكه‌ بووه‌، یاوەری پاسی ریال مەدرید دەکات بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەرکەوت باوکی کارڤاخال بووە.

خیسۆس ناڤاسیش باوکی بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە، دواتر خانه‌نشین بووه‌ و هه‌ر زوو كوره‌كه‌ی یارمه‌تیداوه‌.

ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ لاپۆرتی یاریزانی هێلی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌كه‌ و یانه‌ی نه‌سڕ، پێش ئه‌وه‌ی گەورە بێت و رێگه‌ به‌ كاركردنی دایك و باوكی نه‌دات، باوکی لە مارکێتێکدا و دایکی له‌ ئارایشگا بووە، به‌ڵام دواتر  رێگه‌ی به‌ كاركردنی ئه‌وان نه‌داوه‌،خۆی ته‌واوی هه‌موو پێداویسته‌كانی بۆدابین كردوون له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌وان كارنه‌كه‌ن.

دانی ڤیڤیانی به‌رگریكاری یانه‌ی ئاتێلێتك بلباویش باوکی ژمێركاربووه‌، دایکی خۆی بۆ کارەکانی ماڵەوە تەرخان کردووە.

هه‌رچی ناچۆیه‌ دایك و باوکی بارزگان بوونه‌، گریمالدۆدای یاریزانی هێلی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش باوكی کۆمپانیایەکی خانووبەرە هه‌بووه‌ و ئێستاش خاوەندارێتی ده‌كات.

کوکورێا دایکی وەک ژنێکی ماڵەوەیه‌و باوکیشی پێشتر وەک فرۆشیار لە پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل كاری كردووه‌، لەکاتێکدا لو نۆرمان دایکی پێشتر یاریزانی باسکە بووە، باوکی ڕاهێنەر بووە.

میکل مێرینۆش ئه‌و یاریزانه‌ی كه‌ گۆڵه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تۆماركرد، له‌كاتی گۆڵكردنه‌وه‌كه‌ لاسایی ئاهەنگیگرانه‌كه‌ی باوکی کردەوە باوکی یاریزان و راهێنەر بوو، لەکاتێکدا دایکیشی یاریزانی باسکە بوو.

هةروةها مارتن زۆبیمێندی یاریزانی هێلی ناوه‌راستی یانه‌ی ریال سۆسیداد باوکی مامۆستای زانکۆ بووە و دایکیشی پرۆفیسۆر بووە.

باوکی رۆدری یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئەندازیار بووە و دایکی بەڕێوەبەری بازاڕکردن بووە.

ژیانی پێدری یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو جیاوازبووه‌، چونكه‌ دایك و باوكی له‌  لە باڕێکی گه‌وره‌ی خێزانییان به‌رێوه‌بردووه‌، هه‌رچی فێرمین لۆپێزی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنایه‌ توانیویەتی دایک و باوکی لە کارەکە دووربخاتەوە، دایك و باوکی ژیانیان وەک پۆستەچی بەسەر بردووه‌.

ئەلێکس باینا یەکێکە لەو کەسانەی کە توانیویەتی بژێوی خێزانەکه‌ی دابین بکات، بەو پێیەی توانی دڵنیابێت لەوەی دایکی ناچار نەبێت کار بکات و خۆی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردنی خوشک و براکانی، كه‌ هه‌ر زوو باوكیان كۆچی دوایی كردووه‌.

چیرۆکی فابیان رویز زۆر قورس بووه‌، دوای جیابوونەوەی دایک و باوكی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتن، وەک پاککەرەوە کاری دەکرد، کاتێک بێتیس گرێبەستی لەگەڵ فابیان واژۆ کرد، وەک پاککەرەوەی یانەکە دامەزرا، وەک خۆی دەڵێت، من پێشتر هەموو رۆژێک ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه‌م پاکدەکردەوە، ئەوە بۆ من مایەی شانازی بوو.

سەبارەت بە ئۆیارزاباڵ، باوكی کارمەندی بانک بوو، کە لە کۆتاییدا بووە بە بریکاری کوڕەکەی، هه‌روه‌ها ئایۆزێ یاریزانی یانه‌ی ریال ریال بێتس، دایکی لە مارکێتێکدا وەک کاشێر کاری کردووە و باوکیشی لە هۆتێلێکدا كاری كردووه‌، لەکاتێکدا دانی ئۆلمۆ یەکێکە لەوانەی لەدایک بووە له‌ نێو وه‌رزش بووه‌، باوکی یاریزان بووە، دواتریش بووه‌ به‌ راهێنەر.

نیکۆ ویلیامز لەگەڵ خێزانەکەی کە لە غاناوە کۆچیان کردووە، بە دوای ئایندەیەکی باشتردا هاتووەتە ئیسپانیا، دایکی خۆی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردنی ویلیامز و ئیناکی براکەی، لە کاتێکدا باوکی وەک شوانکاری و دواتریش بووه‌ به‌ ده‌رگه‌وانی یاریگای یانه‌ی چێڵسی

خۆسێلۆ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، بەڵام دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لەگەڵ دایکیدا گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی لە شاری سێلیدا لە شاری پۆنتێڤێدرا، لەوێ لە بەڕێوەبردنی باڕەکاندا کاری کردووە.

هه‌رچی چیرۆكی ژایانی ئەلڤارۆ مۆراتایه‌ ته‌واو جیاوازە، باوکی بڕوانامەی زانکۆی لە بواری مارکێتینگدا بەدەستهێناوە و بەڕێوەبەری بازرگانی بووە، لەکاتێکدا دایکی دیزاینەر بووه‌.

چیرۆکی لامین یاماڵیش باوكی وه‌ك كۆچبه‌ر له‌ مه‌غریبه‌وه‌ چۆته‌ ئیسپانیا و له‌ مه‌درید كاری ده‌كرد، دواتر خێزانه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌ ئیسپانیا، دایکی یاماڵ له‌ خواردنگه‌یه‌كی خێرا كرای ده‌كرد

دواین یاریزانیش فێران تۆرێسه‌، باوكی یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆنا، کارەباچی بوو، دایكیشی كاری ماڵه‌وه‌ی ده‌كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button