عێراقکوردستان

نەفتی میسان بەبێ ئامادەبوونی 14 یاریزانی رووبەرووی دهۆک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا-

نەفتی میسان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی 14 یاریزان رووبەرووی دهۆک دەبێتەوە.

لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەک شەممە ( 14ـی تەممووز/یۆلیۆی 2024) کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە دهۆک لە نێو یاریگای خۆی میوانداری نەفتی میسان دەکات، بە هۆی دەنگۆی یاریی کردن لەگەڵ یانەکانی سەرووی خۆی لە پلەی ئۆف، کارگێڕی دهۆک ئەم یارییە بەگرینگ دەزانێت و داوای لە هاندەران کردووە بەڕێژەیەکی زۆر لە یاریگا ئامادەبن بۆ پاڵپشتی یاریزانەکان، بەم هۆیەوەش هاتنە ژوورەوەی هاندەرانی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ کردۆتە خۆڕایی.

یانەی نەفتی میسان یارییەکەی ئەمڕۆی بەبێ ئامادەبوونی 14 یاریزانی دەکات کە بە هۆکاری جۆراو جۆر ناتوانن ئامادەبن، لە مێژووشدا نۆ یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە و سێ بردنەوە بۆ دهۆک بووە و نەفتی میسانیش سێ سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە سێ یارییشدا یەکسان بوونە.

بەسەرکەوتن لە یارییەکەی ئەمڕۆ دهۆک ریزبەندی شەشەم مسۆگەر دەکات کە ئێستا لە هەمان خانە 57 خاڵی هەیە، نەفتی میسانیش 46 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 10ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

ناوی یاریزانە ئامادە نەبووەکانی نەفتی میسان لە یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر دهۆک.

بابەتی زیاتر

Back to top button