ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی دوا بڕیار لەسەر ئالڤارێز دەدات

هاوکێشەی نێوان سیتی و ئالڤارێز ئاڵۆزە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەیەوێت بەزووترین کات چارەنووسی جولیان ئالڤارێز یەکلاییبکاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆی زۆر لەبارەی رۆیشتنی ئالڤارێز لە یاریگای ئیتیحاد بڵاوبووەوە، چونکە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت زیاتر یاری بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ لە پۆستێکی پلاتفۆڕمی ئێکسدا روونیکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شتێک یەکلاییدەکرێتەوە.

مانچێستەر سیتی لە دوای تەواوبوونی کۆپا ئەمێریکا، دۆخەکەی لەگەڵ ئالڤارێز هەڵدەسەنگێنێت. ئالڤارێز دەیەوێت زیاتر یاری بکات و مان سیتی هەرگیز نایەوێت ئالڤارێز لەدەستبدات، تەنانەت ئەگەر پارەی داواکراویشی پێشکەش بکرێت. پاریس سانجێرمان لە سەرووی گرنگیپێدەران بە ئالڤارێزەوە دێت و دەیەوێث بیکاتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ.

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مان سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 54 یاری 3479 خولەک یاریی کردووە، لە 15 یاری وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە و لە 20 یاری لە نیوەی دووەم یاریگای بەجێهێشتووە و گۆڕانکاریی پێکراوە، جولیان 19 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button