کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پەیامی مێسی بەر لە یاری کۆتایی؛ چیدیکە ناترسم

مێسی پەیامێکی هەستبزوێن بەر لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی پەیامێکی بەر لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ ئیتر ناترسم.

خاوەنی هەشت باڵۆن دۆر چاوی لە بردنەوەی نازناوێکی دیکەی کیشوەرییە لەگەڵ ئەرجەنتین و ئەمە دەبێتە دووەم نازناوی کۆپا بۆ لیۆ. مێسی بە درێژایی پاڵەوانیەتییەکە کێشەی لە ئامادەیی جەستەیی هەبووە، بە تایبەت لە یاری بەرامبەر پێرو لە قۆناخی کۆمەڵەکان، ناچار بوو یاریگا جێبهێڵێت.

مێسی تاوەکو قۆناخی پێشکۆتایی لە بەرامبەر کەنەدا هیچ گۆڵێکی نەکردبوو، ئێستاش چاوەکان هەمووی لەسەر مێسییە بۆ یاری کۆتایی کۆپا لە بەرامبەر کۆڵۆمبیا.

مێسی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی Dsports دەڵێت

لەڕووی جەستەییەوە لە بەرامبەر کەنەدا باشتربووم. لە یارییەکەی چیلی کێشەم لە ماسوولکەکاندا هەبوو و نەمتوانی بە ئارامی یاری بکەم و ئاستم دابەزیبوو، تەنانەت توانای جووڵەم نەبوو. لە یارییەکەی ئێکوادۆریش هەندێک ئامادەبووم، بەڵام دەمزانی شتێکی هەڵە لە جەستەمدا هەیە. بەڵام لە یاری رابردوودا بەرامبەر کەنەدا، تەواوی ترسم لەدەستدا، هەستم باشتربوو و ئێستا زۆر باشم.

تاوەکو ئێستا مێسی 44 نازناوی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردووەتەوە و ئێستاش چاوی لە زیادکردنی نازناوێکی دیکەیە

ئەمە نەوەیەکی زۆر گەنجە، ئەمانە پاڵەوانی ئەمریکا و مۆندیالن، تەمەنی یاریزانەکان 23, 24 و 25 ساڵانن. کاروانێکی درێژییان لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی ماوە. هیوادارم حەزی بردنەوە لەدەست نەدەن و لە بردنەوەکان بەردەوام بن. دەبێ ئەم پەیامە بۆ نەوەی دوای خۆیان جێبهێڵن. بەلای منەوە گرنگترین بابەت، دروستکردنی کۆمەڵەیەکی بەهێزە. دەستکەوتەکان خۆیان دێن.

ئەرجەنتین کۆپا ئەمێریکای 2021ی بردەوە، دواتر لە فایناڵیزما لە ئیتاڵیای بردەوە و پاشان لە مۆندیالی قەتەڕ بوونە پاڵەوانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button