گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی گارێس ساوسگەیت پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

كۆنگرەی رۆژنامەوانی گارێس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 رووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا، ساوسگەیت گوتی:

هەموو یاریزانەكان لە بارودۆخێكی تەندروستی باشدان، ئەوە روون و ئاشكرایە كە تیمەكەمان لە چەند هەفتەی رابردوودا پێشكەوتنی زیاتری بە خۆیەوە بینیوە، كەسایەتییەكی گەورەمان نیشانداوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەزمونێكی باشی لە یارییە گەورەكاندا بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوە وردەكاریە بچووكەكانن كە یارییە گەورەكان یەكلاییدەكەنەوە.

دەبێت فێر بین چۆن لە یارییە كۆتاییەكاندا سەركەوتن بەدەستبهێنین، دەبێت لە ئیسپانیا ببەینەوە بۆ ئەوەی رێز لە تەواوی جیهان بەدەستبهێنین.

هیچ شتێكم لەوە زیاتر نەویستووە كە وەك یاریزانێك و وەك راهێنەرێك نوێنەرایەتی وڵاتەكەم بكەم، سبەی بە بێ ترس دەچینە یاریگا.

ئینگلتەرا لە قۆناخی كرانەدەرەوەدا لە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سلۆڤاكیا، سویسرا و هۆڵەندای بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button