گرنگترینیۆرۆی 2024

كۆنگرەی رۆژنامەوانی دێلا فوێنتێ پێش یاری كۆتایی یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆسێ لویس دێلا فوێنتێ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 رووبەڕووی یەك ببنەوە.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا دێلا فوێنتێ گوتی:

من دڵخۆشم، ئامادەبوونت لە یاری كۆتایی یۆرۆ یەكێكە لە گەورەترین دەستكەوتەكان كە دەتوانیت لە تۆپی پێدا بەدەستیبهێنیت، ئێمە زۆر ئارامین و بە پەرۆشین بۆ یاریكردن.

یاریی كۆتایی بەرامبەر ئینگلتەرا یارییەكی یەكسان و ركابەریی دەبێت، هەمووان دەبێت لەوە تێبگەن كە ئەم جۆرە یارییان پشت بە بچووكترین وردەكارییەكان دەبەستێت، ئەو تیمەی بچوكترین هەڵە بكات و لە باشترین كاتەكانیدا بێت یارییەكە دەباتەوە.

هەندێك جار هەست بە شەرم دەكەم چونكە داوای زۆر لە یاریزانەكانم دەكەم، بەلام بۆ یاریی كۆتایی داوای هیچیان لێ ناكەم، چونكە روخسار و رۆحیان دەبینم، داوایان لێدەكەم چێژ لە یاری كۆتایی وەربگرن.

هیچ تیپێك پاڵێوراو نییە،هەردوولا یەكسانن، ئێمە ئارامین و دەبێت هەمان ئاست پێشكەش بكەین ئەوا ناتوانین بردنەوە بەدەستبهێنین.

ئیسپانیا لە پاڵەوانیەتیەكەدا ئاستێكی نایابی پێشكەش كردووە و توانیویەتی شكست بە ئیتاڵیای هەڵگری نازناوەكە ئەڵمانیا و فەڕەنسا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button